TR KU SO
FB X
Kurdistan

دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار سەرلەنوێ کرایەوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 05 Mart 2022 17:58

پەیامی کورد... دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار سەرلەنوێ کرایەوە

پاش بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دووبارە دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کردەوە.

ئەمڕۆ شەممە ٥ی ئاداری ٢٠٢٢، پەرلەمانی عێراق کۆبوویەوە و بە دەنگی ٢٠٣ پەرلەمانتار بەرامبەر بە ٦٢ دەنگ، دەنگیدا بۆ دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.

جێگەی باسە ڕۆژی سێشەممە ١ی ئادار، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ڕایگەیاند، "هیچ ماددەیەکی دەستووری و یاسایی نییە دەسەڵات بە سەرۆکایەتیی پەرلەمان بدات بۆ دووبارەکردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار، پێویستە بە دەنگی پەرلەمانتاران دەرگای خۆپاڵاوتن بکرێتەوە.

 

Paylas: