Kurdistan
دیسان فڕۆکەخانەی هەریر کرایە ئامانج
پەیامی کورد... دیسان فڕۆکەخانەی هەریر کرایە ئامانج
نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 11ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کرایەسەر فڕۆکەخانەی هەریر کە بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانانی تێدایە.
بەپێی زانیارییەکان هێرشەکە لە دەوروبەری کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجامدراوە و فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان کەوتووەتەخوارەوە و تەقیوەتەوە.
هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و فڕۆکەخانەکە چۆڵکراوە.