Kurdistan
دەست لە کار کشانەوەکەی سۆران عۆمەر پەسەند کرا
پەیامی کورد ... دەست لە کار کشانەوەکەی سۆران عۆمەر پەسەند کرا
په‌رله‌مانى كوردستان به زۆرینه‌ى ده‌نگ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌سه‌ر فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستانى په‌سندكرد.
یه‌كێك له بڕگه‌كانی ئه‌مڕۆی كارنامه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت بو به ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سۆران عومه‌ر و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی په‌سندكرا.
به‌پێى زانیارییه‌كان، له كۆی ٨٩ په‌رله‌مانتاری ئاماده‌بووی دانیشتنه‌كه، ٥٥ په‌رله‌مانتار ده‌نگیان به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی سۆران عومه‌ر داوه، هه‌رچه‌نده فراكسیۆنه‌كه‌ی و یه‌كگرتووی ئیسلامی-یش ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه نین.