Kurdistan
دەستبەسەر کرانی ٧٢ کۆچبەر لە شاری وانی باکووری کوردستان
پەیامی کورد ... دەستبەسەر کرانی ٧٢ کۆچبەر لە شاری وانی باکووری کوردستان
پۆلیسی شاری وان لە باکووری کوردستان ڕایگەیاند کە ٧٢ کۆچبەری نایاساییان لەناو مینی پاسێکدا دەستبەسەر کردووە، کە دوو کەسیان بەهۆی نەمانی ئۆکسیژنەوە خنکابوون.
بە پێی ئەو زانیاریانەی کە میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە، لە کۆی ئەو ٧٢ کۆچبەرە ٣٧ کۆچبەر خەڵکی پاکیستان، ٣٣ کۆچبەر خەڵکی ئەفغانستان و دوویان خەڵکی عێراق بوون
هەروەها، سێ کەسیش بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە کۆچبەرەکانەوە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەستیپێکردووە.