TR KU SO
FB X
Kurdistan

دەستبەسەر کرانی پێنج کەس لە پیرانشار

Rozan Ateş
Yazar
📅 30 Ocak 2022 17:24

پەیامی کورد … دەستبەسەر کرانی پێنج کەس لە پیرانشار

دوای دەستبەسەرکرانی ٣ هاووڵاتیی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پیرانشار، ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ئەم شارە گەیشتە ٥ کەس و لەوانەیە ژمارەی دەستبەسەرکراوەکان زیاتر ل بێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر دووی سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی کانوونی دووەم، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پیرانشار هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی فەریاد خەتیب ناسراو بە) فەریاد شیلان) خەڵکی پیرانشار و عەلی عومەر پوور خەڵکی گوندی «چیانە» و ئەو دوو کەسەیان دەستبەسەر کردووە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر و لە کاتی دەستبەسەرکرانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئازار و ئەشکەنجە کراون.

لە لایەکی دیکەوە، کاتژمێر ٩ی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە موراد مامەڕەش دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر کراوە.

تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم کەسانە لەبەردەستدا نییە.

شایانی باسە، ڕۆژی ڕابردووش دوو ژینگەپارێزی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی ئەیووب حەدیسی و ڕەحمان خدمەتگوزار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون.

Paylas: