TR KU SO
FB X
Kurdistan

دژە تیرۆری كوردستان: فڕۆکەی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە كردە ئامانج و بەرپرسێکی سەربازیی کوژراوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 06 Ağustos 2023 16:40

پەیامی کورد... دژە تیرۆری كوردستان: فڕۆکەی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە كردە ئامانج و بەرپرسێکی سەربازیی کوژراوە

دژە تیرۆری كوردستان بڵاویكردەوە: لە چەمچەماڵ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە دەکاتە ئامانج و بەهۆیەوە بەرپرسێکی سەربازیی پەکەکە کوژراو و چەکدارێکیش بریندار بوو.

ئاماژەی بەوەشكردووە: بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی ئابی 2023، کاتژمێر 9:30، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە نزیک ناحیەی ئاغجەلەری سەر بە قەزای چەمچەماڵ کردە ئامانج و، بەهۆیەوە بەرپرسێکی سەربازیی پەکەکە کوژراو و چەکدارێکیش بریندار بوو.

Paylas: