دژەتیرۆر: لە زنجیرەک بۆردومانی تورکیا بۆ سەر پەکەکە 13 چەکدار کوژران و بریندار بوون
پەیامی کورد... دژەتیرۆر: لە زنجیرەک بۆردومانی تورکیا بۆ سەر پەکەکە 13 چەکدار کوژران و بریندار بوون
دژەتیرۆری كوردستان ڕایدەگەیەنێت،"لە زنجیرەک بۆردومانی تورکیا بۆ سەر پێگەکەکانی پەکەکە لە سنووری هەولێر و دهۆک 13 چەکدار کوژران و بریندار بوون".
دژەتیرۆری كوردستان بڵاویكردووەتەوە،"بە گوێرەی زانیارییەکانمان، شەوی ڕابردوو 25/26ـی تشرینی یەکەمی 2023، لە زنجیرەیەک بۆردومانی فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سەر چەند پێگەیەکی چەکدارانی پەکەکە لە سنووری قەزای سیدەکان لە پارێزگای هەولێر، 9 چەکداری پەکەکە کوژران".
ئاماژە بەوەشدراوە،"لە لایەکی دیکەوە هەر شەوی ڕابردوو فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا، چەند پێگەیەکی پەکەکەیان لە سنووری ناحیەی شیلادزێ و دێرەلووکی سەر بە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک بۆردومان کرد و، بەهۆیەوە چەکدارێک کوژراو و 3 چەکداری دیکەش بریندار بوون".