TR KU SO
FB X
Kurdistan

دژەتیرۆری کوردستان زانیاری لەسەر بۆردوومانی زلێکان بڵاو کردەوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 15 Ağustos 2022 21:40

پەیامی کورد... دژەتیرۆری کوردستان زانیاری لەسەر بۆردوومانی زلێکان بڵاو کردەوە

دوو مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان کراو دژەتیرۆری کوردستانیش لەو بارەییەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە.

دژەتیرۆری کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، بەگوێرەی زانیارییەکانیان پاشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە 15-8 دوو مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا کراوە کە هێزەکانی سوپای تورکیایان تێدایە.

ڕاشیگەیاندوە، یەکێک لە مووشەکەکان لەناو سەربازگەکە کەوتووەتەوە خوارەوە، مووشەکەکەی دیکەشیان لە دەوروبەری گوندی گوداد کەوتۆتە خوارەوە هیچ زیانێکی گیانی و مادیان لێ نەکەوتووەتەوە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، مووشەکەکان لە نزیک گەڕەکی گۆگجەلی لەشاری مووسڵەوە ئاراستە کراون.

 

Paylas: