دواهەمین زانیاری سەبارەت بە دابەش کردنی مووچە بڵاو دەکرێتەوە
پەیامی کورد ... دواهەمین زانیاری سەبارەت بە دابەش کردنی مووچە بڵاو دەکرێتەوە
سەرچاوەیەک لە بەڕێوبەرایەتی گەنجینەی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی ٣٢٠ ملیار دینارەکەی بەغدا دەگاتە هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی مووچەی مانگی (ئەیلول/٩)ی ئەمساڵی فەرمانبەران دابەشدەکات، گەنجینەکانیش ئاگادارکراونەتەوە کە لیستی مووچەی مانگی ٩ ئامادەبکەن.
سەرچاوەیەک لە بەڕێوبەرایەتی گەنجینەی سلێمانی رایگەیاند، "ئاگاداریان کردین کە دوای گەیشتنی پارەکەی بەغدا، مووچەی مانگی نۆی ئەمساڵ دابەش بکەن، کە ئەوەش شتێکی زۆر قورس دەبێت بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان".
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی بڕیارەکە بێت مووچەی مانگەکانی چوار هەتاوەکوو ٨ نادرێت، بەڵام ئەگەر گۆڕانکاری لەو بڕیارەدا نەکرێت ئەوا بایکۆت درووست دەبێت.
ئەوەشی خستەڕو، بڕیارەکە لەسەر تیشکی نووسراوی وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی فیدڕاڵ ژماره (١٣٢٢٩) لە ١٥-٨-٢٠٢٠ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌ریمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی رۆژی چوارشه‌ممه ٧-١٠-٢٠٢٠ بریاردرا به پابه‌ندبوون به‌خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی فیدڕاڵ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لیستی موچه‌ی مانگی نۆی ٢٠٢٠ به ته‌مویلكردنی ٨٢% ئاماده بكه، پله تایبه‌ته‌كانیش به‌هه‌مان میكانیزمی مانگه‌كانی پێشوو بە لێبڕینی ٥٠%.
تا ئێستادا حکوومەتی هەرێمی کوردستان موچەی مانگی (ئازار/٣)ی ئەمساڵی فەرمانبەرانی دابەشکردوە، چاوەڕان دەکرێت لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت، ئەوەش دوای گەیشتنی ٣٢٠ ملیار دینار لە بەغداوە.