Kurdistan
دوو کۆڵبەری دیکە لە سنووری بانە بریندار کران
پەیامی کورد … دوو کۆڵبەری دیکە لە سنووری بانە بریندار کران
دوو کۆڵبەری خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە ناوچە سنوورییەکانی بانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.
بە گوێرەیڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە١٠ی تەمووزی ٢٠٢١، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری "نەنۆر"ی شاری بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی موختار و میکائیل بریندار بوون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، موختار خەڵکی گوندی مەنجیلان کاکیلە و چەنەی و میکائیل خەڵکی گوندی کانی ناو لە لاقی بریندار بووه.
ئەو دوو کۆڵبەرە ئێستا لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدان.