دوو بەرپرسی باڵای یەکیتی به هۆكاری خیانه‌تكردن لە پۆستەکانیان دوور خرانەوە
به‌پێی نووسراوێكی فه‌رمی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، 2 به‌رپرسی باڵای ئه‌و حیزبه به هۆكاری خیانه‌تكردن و كار كردن بۆ حیزبێكی دیکە له ڕیزه‌كانی یه‌كێتی دوورخرانه‌وه و پله‌و پۆسته‌كانیان لێسه‌ندرایه‌وه
دڵشاد عه‌بدولڕه‌حمان، ڕاوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، به بڕیارێكی فه‌رمی بڕیار له‌سه‌ردراوی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حیزبه له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا بریاری دوورخستنه‌وه‌ی له ڕیزه‌كانی یه‌كێتی دراوه.
پێشتر ناوبراو وه‌زیری په‌روه‌رده بووه له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی و چه‌ندان پله‌و پۆستی باڵای له لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه له ساڵانی ڕابردوودا پێ سپێردراوه.
دانا نه‌قی، یه‌كێكی دیکه‌یە له دوورخراوه‌كان له ڕیزه‌كانی یه‌كێتی و له پۆستی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی مه‌كته‌ب له سكرتارییه‌تی كارووباری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، كه ئه‌ویش به هۆكاری پاڵپشتی و په‌یوه‌ندی كردن به لایه‌نێكی تره‌وه له ڕیزه‌كانی یه‌كێتی دوورخراوه‌ته‌وه.