دوو هاووڵاتیی کورد لە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کران
پەیامی کورد ... دوو هاووڵاتیی کورد لە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کران
لە ماوەی رۆژانی ڕابردوودا لانیکەم دوو هاووڵاتی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شارەکانی مەریوان و پیرانشار دەستبەسەر کراون.
بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (١٩ی جولای ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکان لە شاری مەریوان هاووڵاتییەکیان بە ناوی "هیوا داربەرزین" دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار هێزە ئەمنییەکان سەرەڕایی دەستبەسەرکرانی ئەم لاوە، دەستیان داوەتە پشکنینی ماڵەکەیان و دەرگا و پەنجەرەکانیان شکاندووە.
لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە ٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (١٧ی جولای ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار لاوێکیان بە ناوی "یاسر مەنگوڕی" دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە هۆکار یا هۆکارەکانی دەستبەسەربوونی ئەو هاووڵاتیانە و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان ناڕوونە.