دوو کچە خوێندکاری کورد لە سنە دەستبەسەر کران
پەیامی کورد... دوو کچە خوێندکاری کورد لە سنە دەستبەسەر کران
ئاسۆ مورادی و فاتمە مواردی، دوو خوێندکاری زانکۆی فەنی کچانەی شاری سنە، لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (١٠ی جەنیوەری ٢٠٢٣، دوو خوێندکاری زانکۆی فەنیکچانەی شاری سنە بە ناوەکانی ئاسۆ مورادی خەڵکی سەلاسی باوەجانی و فاتمە مورادی خەڵکی ئیلام لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندران.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم خوێندکارانە دوای ڕفاندنیان بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.
هەنگاو پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردبووەوە کە ڕۆژی چوارشەممە، ٢٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٢، لانی کەم ٤ خوێندکار بە ناوەکانی تینا خدری، سەنا خودامورادی، ڕەزوان بازانی قەلعە و هانیە چواردۆڵی، کە هەموویان خەڵکی جوانڕۆن لەبەردەم دەرگای بەشی ناوخۆیی زانکۆی فەنی کچانەت شاری سنە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندراون.