دوو چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوان ئازاد کران
پەیامی کورد … دوو چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوان ئازاد کران
دوو چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوان کە لە کاتی دەستبەسەرکرانیان لە پێراگەیشتنی پزیشکی و دەرمانەکانیان بێبەش بوون، بە دانانی بارمتە ئازاد کران.
بە گوێرەی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١، ئارام فەتحی شاعیر و نووسەر و هەروەها سورەیا حەقدووست چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوان دوای ١١ رۆژ دەستبەسەرکران بە شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو چالاکە کوردە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە تحمەتی "هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی" و "پروپاگەندە دژی حکوومەت" خراوەتە پاڵیان.
ئارام فەتحی و سورەیا حەقدووست ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی حوزەیران لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستبەسەر کرابوون.
ئەو دوو چالاکە مەدەنیە کە هەر دوویان نەخۆشییان هەیە و باری تەندروستییان ناجێگیرە، لە ماوەی دەستبەسەرکرانیان لە مافی پێراگەیشتن پزیشکی و هەروەها دەسپێراگەیشتن بە دەرمانەکانیان بێبەش کرابوون.