TR KU SO
FB X
Kurdistan

دوو مامۆستای ئایینی لە پیرانشار دەستبەسەر کران

Rozan Ateş
Yazar
📅 24 Ocak 2023 20:22


پەیامی کورد... دوو مامۆستای ئایینی لە پیرانشار دەستبەسەر کران

دوو مامۆستای ئایینیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی مەلا محەممەد جەمالەلدین واژی و مەلا شەریف محەممەدپوور، دوای هێرشی هێزەکانی حکوومەت بۆ سەر ماڵەکانیان ڕفێندران.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە، ٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (٢٣ی جەنیوەری ٢٠٢٣)، دوو مامۆستای ئایینی خەڵکی گوندی "پەسوێ" سەر بە پیرانشار بەناوەکانی مەلا محەممەد جەمالەلدین واژی و مەلا شەریف محەممەدپوور، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی حکومەت لە کاتی ڕفاندنی ئەم دوو مامۆستای ئایینییە، توندوتیژی و لێدانیان بەکارهێناوە و هەروەها دەستیان بەسەر کەلوپەلی شەخسی ناوبراونیشدا گرتووە.

دەستبەسەرکرانی ئەم دوو مامۆستای ئایینییە لە کاتێکدا بووە، کە مامۆستایانی ئایینیی شارەکانی پیرانشار، شنۆ و نەغەدە، ڕاگەیاندراوی ژمارە ٢ی خۆیان سەبارەت بە سەرکوتی خۆپیشاندان و بەرخۆدانی جەماوەریی ئەم دواییە بڵاوکربووەوە.

لەم ڕاگەیاندراوەدا، ئاماژە بە ئیعدامەکان، ڕەشبگیری، ئەشکەنجەی دەستبەسەرکراون و سەپاندنی سزای قورس بە سەر هاووڵاتییان لەلایەن ناوەندەکانی حکومەتەوە کراوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو مامۆستای ئایینییە لەبەردەستدا نییە.

 

Paylas: