Kurdistan
دوو کچی کوردی ئێزیدی دوای ٧ ساڵ لە دەستی داعش رزگار کران
پەیامی کورد ... دوو کچی کوردی ئێزیدی دوای ٧ ساڵ لە دەستی داعش رزگار کران
دوو کچی دیکەی کوردی ئێزدی کە دانیشتووی قەزای شنگالن دوای نزیکەی حەوت ساڵ لەرفاندنیان لەلایەن رێکخراوی داعشەوە لەقەزاکە، ئەمڕۆ یەکشەممە لەرۆژئاوای کوردستان رزگارکران و بەمەبەستی گەڕانەوەشیان بۆ لای کەسوکاریان رادەستی ماڵی ئێزدیان دەکرێنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو دوو کچەی رزگارکراون هەردووکیان دانیشتووی شنگالن و لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای کوردستانەوە رزگارکراون، دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکانیش رادەستی ماڵی ئێزدیان دەکرێنەوە.
21ی ئەم مانگەش کچێکی ڕفێندراوی ئێزدی بەناوی نەجلا سەعید ئیسماعیل، دوای حەوت ساڵ لەرفاندنی لەلایەن رێکخراوی داعش لەقەزای شەنگال، لە کەمپی ھۆڵ لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان دۆزرایەوە.