Kurdistan
فڕۆکەن بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا لە عەفرین ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج
پەیامی کورد ... فڕۆکەن بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا لە عەفرین ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکی لەسەر ڕێگای کۆبانێ بۆ حەلەب ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج و قوربانی هەیە.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لە بۆردومانەکەدا دوو کەس کوژراون و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئاژانسەهەواڵییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان باس لەوەدەکەن، ئۆتۆمبێلە بە ئامانجگیراوەکە مەدەنی بووە و پێنج کەسی تێدا بووە.
لەماوەی هەفتەیەکدا ئەوە جاری دووەمە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکی لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆردومان بکات و ڕۆژی 20ی ئەم مانگەش لە بۆردومانێکدا لە کۆبانێ دوو کەس کوژران.