TR KU SO
FB X
Kurdistan

فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بنکە و بارەگاکانی داعش لە چیای قەرەچوغ بۆردوومان دەکەن

Rozan Ateş
Yazar
📅 27 Ağustos 2022 19:08

پەیامی کورد... فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بنکە و بارەگاکانی داعش لە چیای قەرەچوغ بۆردوومان دەکەن

بەیانی ئەمڕۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش چیای قەرەچوغیان لە سنووری قەزای مەخموور بۆرد و مان کرد.

لەمبارەیەوە غازی فەیسەڵ فەرماندەی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی هاوپەیمانان چەندین جار بنکە و بارەگاکانی داعشیان لە چیای قەرەچوغ لە سنووری مەخموور بۆرد و مان کرد.

ئەوەشی وتوە: "ئەو بۆردوومانە لە چوارچێوەی هەوڵەکانە بۆ کۆتاییهێنان بە جموجۆڵەکانی داعش لە سنووری چیای قەرەچوغ، بۆردوومانەکەش لە زنجیرە چیای غەڕڕە و دەوروبەری لەنێوان ناحیەی سەرگەڕان و حەویجە بوو".

وتویەتیشی کە "ئەو ناوچانەی بۆردوومانکراون دەکەونە ژێر دەسەڵاتی فیرقەی سێی پۆلیسی فیدراڵی عێراقەوە".

Paylas: