TR KU SO
FB X
Kurdistan

فڕۆکەیەکی وەزارەتی ناوخۆی ئێران لە کوردستان کەوتەخوارەوە و بەرپرسێکی ئێرانی گیانیلەدەستدا

Rozan Ateş
Yazar
📅 02 Eylül 2023 13:41



پەیامی کورد... فڕۆکەیەکی وەزارەتی ناوخۆی ئێران لە کوردستان کەوتەخوارەوە و بەرپرسێکی ئێرانی گیانیلەدەستدا


میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی وەزارەتی ناوخۆی ئێرانەوە فەرماندەیەکی ئەو وڵاتە گیانیلەدەستدا و ژمارەیەکی دیکە لە سەرنشینەکان برینداربوون.

بەپێی میدیای فەرمیی ئێران، هێلیکۆپتەرەکە لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتووەتەخوارەوە، بەهۆی کەوتنەخوارەوە و تێکشکانییەوە فەرماندەی گشتیی هێزە ئەمنییەکانی کرماشان گیانیلەدەستدا.

هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە سێ لە یاریدەدەرەکانی ئەو فەرماندەیە بریندارن و دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.

Paylas: