TR KU SO
FB X
Kurdistan

فەرەنسا پشتیوانی خۆی بۆ پێشمەرگە دووپات کردەوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 23 Şubat 2022 02:23

پەیامی کورد... فەرەنسا پشتیوانی خۆی بۆ پێشمەرگە دووپات کردەوە

فەرەنسا ستایشی هەوڵ و هەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە دەکات و پشتیوانی خۆشی بۆ پێشمەرگە دووپات دەکاتەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: "ئەمڕۆ 22/2/2022، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی کرد لە کۆڵۆنێڵ ماسیۆ، فەرماندەی هێزە تایبەتەکانی فەرەنسا لە عێراق و سووریا و وەفدێکی هاوڕێی، لە کۆبوونەوەیەکدا دۆخی ئێستای عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە، مەترسییەکانی تیرۆر بەیەکەوە ڕۆڵ بینینی هێزەکان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە گفتوگۆی لەبارەوە کرا".

ئەوەش خراوەتە ڕوو: "فەرماندەی هێزە تایبەتییەکانی فەرەنسا، ستایشی هەوڵ و هەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە کرد و پاڵپشتی و پشتیوانی وڵاتەکەی و ڕاوێژکارانی سەربازی سوپای فەرەنسای بۆ پێشمەرگە دووپات کردەوە".

ئاماژە بەوەش کراوە کە وەزیری پێشمەرگە جەختی کردەوە لەسەر پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان و سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگییە بەردەوام و کاریگەرەکانی وڵاتی فەرەنسای دۆستی کرد بۆ هێزی پێشمەرگە.

جەختیش کراوەتەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا گفتوگۆیان کرد لەبارەی کارەکانی پێکهێنانی دوو لیوای هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق، بۆ ئەمەش وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند: "لە پرسی پێکهێنانی دوو لیوا هاوبەشەکەدا لە لای وەزارەتی پێشمەرگە سەرجەم کارەکانی ئەو لیوا هاوبەشانە تەواوکراوەو چاوڕوانی وەزارەتی بەرگری عێراقین، بۆ ئەمەش داوایکرد لەگەڵ هاوپەیمانان فەرەنسا ڕۆڵی خۆی لە هاندانی لایەنی عێراقی بۆ پێکهێنانی خێرای ئەو لیوا هاوبەشانە بگێڕێت، تا بەرپرسیارێتی لەو ناوچانە ببینن کە بۆشایی ئەمنیان هەیە".

Paylas: