فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا سەرکۆنەی هێرشەکەی سوپای پاسداران دەکات
پەیامی کورد... فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا سەرکۆنەی هێرشەکەی سوپای پاسداران دەکات
فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا سەرکۆنەی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکەی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان دەکات.
ئەمرۆ دووشەممە 21-11-2022 ئێریک کوریلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە کە سەرکۆنەی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکەی "ئێران بۆسەر نزیک لە هەولێر لە عێراق" دەکەن.
ناوبراو وتویەتیشی: ئەو هێرشە "ناڕەوایانە ژیانی خەڵکی سڤیل دەخەنە مەترسییەوە، سەروەریی عێراق پێشێل دەکەن و ئەو مەترسی و سەقامگیرییەی عێراق و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەخەنە مەترسییەوە کە بە زەحمەت بەدەستهاتووە".
جێی باسە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە درۆن و مووشەک هێرشکرایە سەر بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە و جێژنیکان لە بەحرکەی هەولێر؛ هەروەها حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە زڕگوێز و زەرەرو زیانی گیانی و ماڵی لێكەوتەوە.