فوئاد حسێن دوای هەڵبژاردنی وەک وەزیری دەرەوەی عێراق پەیامێکی بڵاو کردەوە
پەیامی کورد ... فوئاد حسێن دوای هەڵبژاردنی وەک وەزیری دەرەوەی عێراق پەیامێکی بڵاو کردەوە
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی نوێی عێراق لە یەکەمین ووتاری خۆی دوای هەڵبژاردنی بەم پۆستە ڕایگەیاند : ئەم وەزارەتخانەیە لە ڕاستای بەرژەوەندییەکانی عێراق بۆ بەدیهێنانی پەیوەندی هاوتەراز هەنگاو دەنێت .
لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دا هاتووە ، ئەمڕؤ یەکشەممە فوئاد حسێن بە ئامادەبوونی موحەمەد عەلی حەکیم ، وەزیری دەرەوەی پێشوو ، وەزیران و نوێنەرانی باقی دەزگاکان وەکوو وەزیری دەرەوەی عێراق دەستی بە کار کرد .
بە پێی ئەم بەیاننامەیە ، وەزیری دەرەوەی نوێی عێراق لە دوای هەڵبژاردنی لە ووتارێکدا ڕایگەیاند : کە ئەم وەزارەتخانەیە بە مەبەستی دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییەکانی عێراق ، هەروەها دەستەبەرکردنی داواکارییەکانی نەتەوە و ئەنجامدانی سیاسەتی دەرەوە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی دەوڵەت دا هەنگاو بۆ بەهێزبوونی پەیوەندی هاوتەراز هەڵدەنێت
پەرلەمانی عێراق ڕۆژی ڕابردوو بە ٧ کەس لە بەربژێرەکانی ئەو وەزارەتخانانەی بێ وەزیر بوون لە دەوڵەتی کازمی دا دەنگی ئەرێنی یان دا کە یەکێک لەو کەسانەش فوئاد حسێن ە کە وەکوو وەزیری دەرەوە هەڵبژێردرا .