TR KU SO
FB X
Kurdistan

فوئاد حسێن: له‌م مانگانه‌ی دواییدا، نزیكه‌ی 141 هێرش بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان تۆماركراوه‌

Rozan Ateş
Yazar
📅 11 Ocak 2024 17:46

پەیامی کورد... فوئاد حسێن: له‌م مانگانه‌ی دواییدا، نزیكه‌ی 141 هێرش بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان تۆماركراوه‌

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیەنێت،"به‌هۆی ئاڵۆزبوونی دۆخی ناوخۆی عێراقه‌وه‌، ئه‌مدواییه‌ هیچ په‌یامێكی ئه‌مریكامان بۆ ئێران نه‌گواستوه‌ته‌وه‌".


فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (العربیه‌) ڕایگەیاندووە،"له‌م مانگانه‌ی دواییدا، نزیكه‌ی 141 هێرش بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان تۆماركراوه‌، هێرشه‌كان ته‌نیا بنكه‌ی هه‌ریریان نه‌كردووه‌ به‌ ئامانج، به‌ڵكو شوێنی نیشته‌جێبوون و باره‌گا گرنگه‌كانیشی له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ته‌ ئامانج".

ئاماژەی بەوەشداوە،"ئه‌ندامانی سوپای عێراق له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌مریكییه‌كاندا له‌ بنكه‌ی هه‌ریردان، زانیارییه‌كانی له‌باره‌ی بوونی مۆساد له‌ بنكه‌ی هه‌ریر راست نین".

ئەوەشی خستووەتەڕوو،" به‌شێك له‌و كێشانه‌ی كه‌ عێراق به‌ده‌ستییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت هۆكاره‌كه‌ی ململانێی ئه‌مریكا و ئێرانه‌،له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ی ململانێی ئه‌مریكا و ئێران نین بۆ ناو گۆڕه‌پانی عێراق، چونكه‌ ئێمه‌ باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ین".

دەشڵێت،"به‌هۆی ئاڵۆزبوونی دۆخی ناوخۆی عێراقه‌وه‌، ئه‌مدواییه‌ هیچ په‌یامێكی ئه‌مریكامان بۆ ئێران نه‌گواستوه‌ته‌وه‌".

Paylas: