جۆو بایدن بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا خۆی کاندید دەکاتەوە
پەیامی کورد... جۆو بایدن بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا خۆی کاندید دەکاتەوە
سه‌رۆكی ئێستای ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، پلانی هەیە لە ساڵی 2024 جارێكی دیكه خۆی کاندید بکاته‌وه بۆ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان.
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 10_ی نیسان_ی 2023جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئێستای ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان له‌باره‌ی خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوی وڵاته‌كه‌ی، له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، "من پلانم هەیە خۆم کاندید بکەم، بەڵام هێشتا ئامادە نین ڕایبگەیەنین" و چاوه‌ڕوانی هاوینی داهاتو ده‌كات.
بایدن زۆرجار پێشبینی ئەوەی كردوه کە دەتوانێت له خولی دوەمیشدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت و جارێكی دیكه ببێته‌وه به سه‌رۆك، راوێژکاران و هاوپەیمانەکانی کە قسەی لەگەڵ دەکەن دەڵێن، ئەو هیچ هه‌نگاوێكی به‌په‌له‌ی ده‌رنه‌بڕیوه بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن.
بایدن لە ماوەی دەیان ساڵدا لە پۆستە گشتیەکاندا بە مه‌به‌ست و زۆرجار بڕیارە گەورەکانی تا دره‌نگ دواخستوە، راوێژکارێکی دیموکراتەکان كه ماوه‌یه‌كی درێژه له‌گه‌ڵ بایدن كارده‌كات به بە سی ئێن ئێن-ی ڕاگەیاندوە، "بایدن هیچ پەلەیەکی نییە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە کاندیدبونی خۆی رابگه‌یه‌نێت".