Kurdistan
جارێکی دیکە فڕۆكەكانی توركیا بۆردومانی برادۆست دەکەنەوە
فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی گردی كەڤۆتی برادۆست لەهەرێمی کوردستان دەکەنەوە.
بەوتەی شایەتحاڵەکان، لە كاتژمێر (٧)ی شەوی رابردووەوە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا دەستیان كردووەتەوە بە بۆردومانکردنی گردی (كەڤۆت) لەهەرێمی برادۆست.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە زیاتر لەدوو مانگە بە بیانووی بوونی بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، لەشكركێشی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە.
جێی ئاماژەیە، دوای دوو ساڵ لهئاگربهستی نێوان سوپای تورکیا و پەکەکە، لەهاوینی (٢٠١٥) شهڕی نێوانیان دهستیپێکردهوهو فڕۆكه جهنگییهكانی توركیاش دهستیانكردهوه به بۆردومانی بنكهو بارهگاكانی پهكهكه لەخاکی هەرێم.