جارێكی دیكه وەزیری وزەی تورکیا سەردانی عێراق دەکاتەوە
پەیامی کورد... جارێكی دیكه وەزیری وزەی تورکیا سەردانی عێراق دەکاتەوە
ئاژانسی رۆیتەرز،له ڕاپۆرتێكدا ئاشكرایدهكات بڕیارە ئالپئارسلان بایرەکتار، وەزیری وزەی تورکیا بەمەبەستی بەردەوامیدان بە گفتوگۆکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان سەردانی عێراق بکاتەوە.
رۆیتەرز له ڕاپۆرتێكدا ڕایگهیاندووه، کە لەسەر زاری بەرپرسێکی وەزارەتی نەوتی عێراقەوە وەرگیراوە، ئاماژەی بە کاتی سەردانەکە نەکردووە، بەڵام باسی لەوە کردووە کە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بابەتی سەرەکی گفتوگۆکانی دەبێت.
راپۆرتەکەی رۆیتەرز ئاماژە بەوەش دەکات کە چەند کێشەیەکی دارایی و تەکنیکی هێشتا لەمپەرن لەبەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کە لە کۆتاییەکانی ئازاری ئەم ساڵەوە لەسەر داوای بەغداد راگیراوە و هێشتا دەستیپێنەکردۆتەوە.
ئهوهش لە کاتێکدایە کە گفتوگۆکان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەردەوامن لە نێوان بەرپرسانی عێراق و تورکیا، هەروەها رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیاش چاوەڕوان دەکرێت کە سەردانی عێراق بکات.
بایرەکتار لە 24ی ئابی ئەم ساڵ بە هاوبەشی لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی بەغدا و هەرێمی کوردستانی کرد.