TR KU SO
FB X
Kurdistan

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریكا كەمیكردوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 18 Haziran 2023 17:22

پەیامی کورد... هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریكا كەمیكردوە


ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمەریکا رایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا زیاتر لە 250 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە.

بە پێی هه‌واڵێكی شه‌فه‌ق نیوز ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمەریکا ڕایگەیاندوە، تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە 8 وڵاتەوە گەیشتووەتە 5 ملیۆن و 562 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ئەمەش بە بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو 265 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادیکردووە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هەفتەی ڕابردوو هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بە تێکڕا 252 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە، کە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر 178 هەزار بەرمیل كەمیکردووە كە هەناردەی نەوت بۆ ئەمریکا بە تێکڕا 430 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە.

باس لەوەشكراوە، زۆربەی داهاتی نەوتی ئەمەریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە کەنەدا بووە، بە ڕێژەی 3 ملیۆن 339 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە دوای ئەویش مەکسیک دێت بە ڕێژەی 845 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، پاشان سعودیە بە ڕێژەی 677 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، پاشان کۆڵۆمبیا بە ڕێژەی 184 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

بەگوێرەی ئیدارەی ئەو وڵاتە، بڕی هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا لە نەیجیریاوە بە تێکڕا گەیشتووەتە 132 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە بەرازیلیش بەڕێژەی 79 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە ئیکوادۆریشەوە بە ڕێژەی 54 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

Paylas: