Kurdistan
هاوژینێکی گەنج لە ورمێ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا
پەیامی کورد... هاوژینێکی گەنج لە ورمێ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا
دوو هاوسهری گەنجی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵیادی هاوسەرگیرییاندا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردووەتەوە، ههفتهی ڕابردوو، هاووڵاتییەکی گەنج بە ناوی"محەمەد نیعمەتی"، خەڵکی گوندی "قاڤیر"ی سەر بە ناحیەی مێرگەوەری ورمێ، بە هۆکارێکی نادیار لە رێگای خۆهەڵواسینەوە لە نێو دوکانەکەیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا .
ڕۆژی دواتر، هاوسەرەکەی محەمەد بە ناوی "ژیلا نەسیری" کە خەڵکی هەمان گوندە بە خواردنی حەب هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
تا ئێستا هۆکاری خۆکوشتنی ئەم دوو هاوسهره ناڕوونە و زانیاری لهو ڕووهوه ڕانهگهیاندراوه.