TR KU SO
FB X
Kurdistan

حکومەتی هەرێم بڕیاری دا بە هەڵگرتنی گومرگ لەسەر چەندین بەرهەمی خۆراکی

Rozan Ateş
Yazar
📅 19 Haziran 2022 17:15

پەیامی کورد... حکومەتی هەرێم بڕیاری دا بە هەڵگرتنی گومرگ لەسەر چەندین بەرهەمی خۆراکی

حکومەتی هەرێم بڕیاری دا بە هەڵگرتنی گومرگ لەسەر چەندین بەرهەمی خۆراکیی سەرەکی بۆ ماوەی دوو مانگ، ئەوەش بۆ ڕێگریکردن لە زیادبوونی نرخەکانیان.

بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران کە دوێنێ شەممە (١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢) بۆ گشت لایەنە پەیوەندیدارەکان نێردراو دەڵێت: بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی هەر قەیرانێکی چاوەڕوانکراو لە بواری بەرهەم و پێداویستییە خۆراکییەی سەرەکییەکان بەهۆی جەنگی ڕووسیا-ئۆکراینا و ڕێگەگرتن لە گرانبوونی نرخ لە بازاڕ، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاری دا بە پەسەندکردنی پێشنیازی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە هەڵگرتنی گومرگ بۆ ماوەی دوو مانگ لەسەر ئەم بەرهەم و پێداویستییە خۆراکییە سەرەککیانە.

پێداویستییەکان بریتین لە ئارد، برنج، زەیتی گوڵەبەڕۆژە، زەیتی گەنمەشامی، ڕۆنی ڕووکیی بەستوو، ڕۆنی حەیوانیی بەستوو، چای ڕەش، شەکر، پاقلە مەنیی وشک (نۆک، نیسک، پاقلە، لۆبیا، فاسۆلیا، ماش)، شیری منداڵان بە هەموو جۆرەکانییەوە و هەروەها دواخستنی وەرگرتنی باج لە بازرگانانی هاوردە کاری بەرهەمە خۆراکییەکان.

Paylas: