TR KU SO
FB X
Kurdistan

هاووڵاتییەک بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" لە زیندانی نەغەدە لەسێدارە درا

سارا
Yazar
📅 10 Haziran 2020 17:24

پەیامی کورد     ...   هاووڵاتییەک بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" لە زیندانی نەغەدە لەسێدارە درا.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ، بەندکراوێک بە ناوی "ڕەحیم یووسفی" خەڵکی گوندی "سووغانلوو"ی شاری پیرانشار، بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" لە زیندانی نەغەدە لەسێدارە درا.

ڕۆژی ڕابروو ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی و خەڵکی نەغەدە، بۆ وەرگرتنی لێخۆشبوون لە پێش دەرگای ماڵی کوژراوەکە و زیندانی نەغەدە کۆ بوونەوە، بەڵام هەوڵەکانیان بێئاکام بوو.

"ڕەحیم یووسفی" تەمەن ٤٠ ساڵ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵە کە چوار ساڵ پێش، پاش خۆڕادەستکردنی بە ئیدارەی هەواڵگری ، دانی بەوەدا نا کە ساڵ پێش بە شێوەی نەخوازراو یەکێک لە هاوڕێیەکانی خۆی بە ناوی "خالید نزاکەتـ"ـی کوشتووە.

ئەو هاووڵاتییە پیرانشارییە لە کۆتاییدا و لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" بە قیساس مەحکووم کرا و حوکمی ناوبراو لە دیوانی باڵای ووڵات پشتڕاست کرابووەوە.

Paylas: