TR KU SO
FB X
Kurdistan

هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لە لایەن هیزێکی زۆری سەر بە دەزگای هەواڵگری ئێران ەوە دەستبەسەر کرا

سارا
Yazar
📅 08 Ağustos 2021 18:53

پەیامی کورد      ...  هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لە لایەن هیزێکی زۆری سەر بە دەزگای هەواڵگری ئێران ەوە دەستبەسەر کرا

هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە دەسبەسەر کرا.

 هێزێکی زۆری ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان کاتژمێری ٤ی بەربەیانی ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی ئۆگۆست ٢٠٢١ ، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی کەسێک بە ناوی وەستا "عەلی عەزیززادە" و دەست بەسەریان کردووە.

هێزەکانی دەزگای هەواڵگری و زانیاری " ئیتلاعات " لەگەڵ دەستبەسەرکردنی وەستا عەلی دەستیان بەسەر کۆمەڵێک کەل و پەلی ناوبراو وەک مۆبایل و هەروەها کۆمپیوتەری ماڵەوەیان داگرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

وەستا عەلی عەزیززادە ۵۲ ساڵی تەمەنە، کەسێکی وەرزێرە و پاش ١٠ ڕۆژ لە گیرانی و، سەرەڕای هەوڵ و بەدواداچوونی ناسیاوانی تا ئێستا ڕوون نییە سەبارەت بە چی گرتوویانە و لەکوێ بەند کراوە.

Paylas: