TR KU SO
FB X
Kurdistan

هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەیەکی ئێران لەسێدارە درا

Rozan Ateş
Yazar
📅 21 Eylül 2021 15:31

پەیامی کورد … هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەیەکی ئێران لەسێدارە درا

سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئورمیە کە پێشتر لە پەیوەندی لەگەڵ ماددەی هۆشبەر سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی زەنجان جێبەجێ کرا.

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێخکراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١، ، سزای سێدارەی هاووڵاتیەکی کورد بە ناوی "ئەرشەد جەودەت ڕەبەت" تەمەن ٥٢ ساڵ و خەڵکی ئورمیە لە بەندیخانەی ناوەندیی زەنجان جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی جەودەت، ئەرشەد جەودەت ٤ ساڵ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە زەنجان دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

ئەرشەد جەودەت تەمەن ٥٢ ساڵ، خێزاندار و باوکی سێ منداڵ و خەڵکی گوندی شەشماڵ سەر بە شاری ئورمیەیە.

Paylas: