هاووڵاتییەکی کورد سزای ٤٠ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا
پەیامی کورد … هاووڵاتییەکی کورد سزای ٤٠ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا
هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری نەغەدەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەرباری ئەوەی ٤ ساڵە دەستبەسەرە، لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا لەلایەن دادگا لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری مەهابادەوە سزای ٤٠ ساڵ بەندکردن و دوورخستنەوەی بەسەردا سەپێنرا.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ئەو هاوڵاتییەک ناوی سەید محەمەد حوسێنییەوە و بەندکراوی سیاسییە و سزاکەشی بە تۆمەتی دژایەتیکردنی خودا لە ڕێگەی ئەندابوونی لە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بەسەردا سەپێنراوە.
سەید محەمەد حوسێنی پێشتر ئەندامی حیزبی دموکراتی کوردستانی ئێران بووە و ساڵی (٢٠١٧) پاش جیابوونەوە لەو حیزبە و گرتنی ئەماننامە، گەڕابوویەوە بۆ نەغەدە.
سەید محەمەد حوسێنی سەرەڕای ئەوەی کە لە بەرپرسانی ئێران ئەماننامەی وەر گرتبوو، پاش گەڕانەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و لەو کاتەوە تا ئێستا بێ ئەوەی کە مافی ئازادکردنی پێبدریت، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شاری نەغەدە بەند کراوە .
بە گوێرەی هەواڵەکەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەهاری ساڵی ڕابردوو بەرپرسانی بەندیخانەی نەغەدە بە مەبەستی ئازادیی کاتیی سەید محەمد حوسێنی داوای بارمتەی ١٠ ملیارد تمەنییان کردبوو، کە بەهۆی ئەوەی بنەماڵەکەی توانایی دابینکردنی ئەو بڕە پارەیان نەبوو ئازاد نەکرا.
ئەوەش لە کاتێکدا بووە زۆربەی بەندکراوەکان بە هۆی تەشەنە سەندنی پەتای کۆرۆنا ئازاد کرابوون، بەڵام ئەم بەندکراوە سیاسییە لەو مافەش بێبەش کرابوو .