حکوومەتی هەرێم بۆ ڕێگری‌کردن لە ڤیرووسی کرۆنا داوا له كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن و مامۆستایانى ئایینى ده‌كات هاوكار بن
پەیامی کورد ... جوتیار عادل ووته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایكرد، هه‌ڵمه‌تێكى نیشتمانى بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ڤیرووسى كرۆنا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان و رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى به‌ڕێوه ده‌چێت و داواش له كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن و مامۆستایانى ئایینى ده‌كات هاوكار بن.
جوتیار عادل له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان وتى "پێمان باشبوو هه‌ڵمه‌تێكى نیشتمانى بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ى هاووڵاتیان سه‌باره‌ت به چۆنێتى وه‌رگرتنى رێوشوێنى پێویست دژى ڤیرووسى كرۆنا ئه‌نجام بده‌ین، ئه‌وه‌ش به به‌شداریكردنى وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان، بۆ ئه‌وه‌ى هاوكار بین له وه‌رگرتنى ئه‌و رێوشوێنانه‌ى گرنگن بۆ بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌و ڤایرۆسه".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئایا هیچ حاڵه‌تێك له هه‌رێمی كوردستان تۆمار كراوه و رێوشوێن گیراوه‌ته‌ر به‌ر، ووته‌بێژی حكومه‌ت وتى "به‌پێى داتا و به‌دواداچوونه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هیچ حاڵه‌تێك تۆمار نه‌كراوه، ئه‌و رێوشوێنانه‌ى پێویسته له خاڵه سنوریه‌كان بگیرێته به‌ر، به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندیدار ده‌گیرێته به‌ر، ئه‌وه‌ى پێویست بێت و له‌به‌رژه‌وه‌ندیى خه‌ڵك بێت ئێمه بڕیارى لێده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى كه‌مترین زیان به‌ر هه‌رێمى كوردستان بكه‌وێت".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى هیچ بودجه‌یه‌ك بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى كۆرۆنا دانراوه، جوتیار عادل وتى، هه‌ڵمه‌تى راگه‌یاندن و هاوكاریى وه‌زاره‌ته‌كان زۆر گرنگه و سه‌رۆكى هه‌رێم له نزیكه‌وه له‌م بابه‌ته ئاگاداره و هه‌ر شتێك له‌ڕوى مادى و مه‌عنه‌ویه‌وه پێویست بێت دابین ده‌كرێت بۆ پارساتنى ته‌ندروستیى هاووڵاتیان.
وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم داواشى له‌سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن و مامۆستایانى ئایینى و سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان كرد هاوكار بن له هه‌ڵمه‌ته‌كه، ته‌ئكیدیشى كرده‌وه هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت تا مه‌ترسى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه كه‌مده‌بێته‌وه.