حکوومەتی نوێی ئیسرائیل دژی ئێرانی ئەتۆمییە
پەیامی کورد … حکوومەتی نوێی ئیسرائیل دژی ئێرانی ئەتۆمییە
رۆژی یەکشەممە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١،، پەرلەمانی ئیسرائیل متمانەی بە کابینەی ٣٦می حکوومەتی ئیسرائیل بە سەرۆکایەتیی نەفتالی بینیت، سەرۆکی راستڕەوەکان و یائیر لاپیدی سەرۆکی پارتی داهاتووی میانڕەو، بەشێوەی خوول، بەخشی.
یائیر لاپید، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاندووە: رێککەوتنی ناوکیی ئێران و وڵاتانی 5+1 ”رێککەوتننامەیەکی خراپە“.
یائیر لاپید، کە دوای دوو ساڵی دیکە پۆستەکەی لەگەڵ نەفتالی بینیتی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەگۆڕێتەوە، ئاماژی بەوە کردووە، کە هەرچییەکیان لە دەست بێت، دەیکەن بۆ رێگرتن لە دروستکردنی چەکی ناوکی لەلایەن ئێرانەوە.
رێککەوتنی ناوکیی ئێران و وڵاتانی پێنج + یەک لە سەرەتای نیسانی 2015 لە شاری لۆزان لە سویسڕا واژۆ کرا، کە بەپێی ئەو رێککەوتنە ئێران دەستبەرداری دروستکردنی چەکی ناوکی دەبێت و ئەمریکاش سزاکانی لەسەر ئەو وڵاتە سووک دەکات.
وڵاتانی پێنج + یەک بریتین لە پێنج وڵاتی ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی (ئەمریکا، فەرەنسا، رووسیا، بەریتانیا و چین) و ئەڵمانیا پێک دێت.