TR KU SO
FB X
Kurdistan

هۆکاری داخستنی ئێن ئار تی ڕاگەیەندرا

Rozan Ateş
Yazar
📅 07 Aralık 2020 17:31

پەیامی کورد ... هۆکاری داخستنی ئێن ئار تی ڕاگەیەندرا

 

وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند هۆکاری داخستنی کەناڵی ئێن ئاڕ تی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی چەندین جار هێزە ئەمنیەکانی بە میلیشا و چەتە و رێگر ناوبردوە.

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشكرایکردوە دوای ئەوەی چەندین جار کەناڵەکە ئاگاداركراوەتەوە لەبێباكیان لەچەندبارەبوونەوەی سەرپێچییەكان، پشت بەستن بە فرمانی دادوەر بڕیاردراوە بە راگرتنی پەخشی ئاسایی كەناڵی NRT1 بۆ ماوەی یەك هەفتە.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە  پەخشی کەناڵەکە لە سەتەلایت و پەخشی DVBT ، پەخشی ئۆنلاین ڕادەگیرێت.

 

ڕاشیگەیاندوە لە کاتژمێر یانزە و سی خولەکەی یەکشەممە رێکەوتی 13 ی 12 کەناڵە دەتوانێت دەست بە پەخشبکاتەوە.

Paylas: