TR KU SO
FB X
Kurdistan

هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی هەور و بارانبارین

Rozan Ateş
Yazar
📅 17 Eylül 2022 20:01

پەیامی کورد... هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی هەور و بارانبارین

شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت: کۆتایی ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوەو کەش و هەوا لە ڕۆژدا فێنک لە شەواندا سارد دەبێت.

 لە بەردەوامی ئەو شەپۆلانەی وڵاتی تورکیای گرتۆتەوە شۆربونەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان لە گەڵ هاتنی بڕێک شێی دەریای سپی و دەریای سور کەشێکی ناسەقام گیر لە ناوچەکانی کوردستان دورست دەبێت ئاسمان هەور بارانی پچر پچر دەبێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد: لە زۆر بەی ناوچەکانی کوردستان ئەم شەپۆلە کاریگەری دەبێت لە ٢٢ و ٢٣ ی مانگ دەکاتە پێنج شەممە و هەینی کوردستان دەکەوێتە ژێر ئەم کاریگەریە.

دەشڵێت: لە گەڵ هاتنی ئەم شەپۆلە پلەکانی گەرما لە ڕۆژدا فێنک لە شەواندا سارد دەبێت.

لەکۆتاییدا دەڵێت: خودا بەهەموشت زاناترە.

Paylas: