ڕۆژهەڵاتی كوردستان.. دوو بەندكراوی کورد لەسێدارە دران
پەیامی کورد... ڕۆژهەڵاتی كوردستان.. دوو بەندكراوی کورد لەسێدارە دران
سزای لەسێدارەدان بەسەر دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی (داوود خادم و عەلی بابایی) جێبەجێ كرا.
بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە 13ی12ی2023، سزای لەسێدارەدان بەسەر (داود خادم) بەندکراوی تەمەن 30 ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.
داود خادم، باوکی دوو منداڵی بچووکە و چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست"، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو.
لەلایەکی دیکەوە، هەر ئەمڕۆ سزای لەسێدارەدانی بەندرکراوێکی دیكەی کورد بە ناوی (عەلی بابایی)، هاووڵاتیی خەڵکی شاری شێروان سەر بە پارێزگای خۆراسانی باکوور، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا، عەلی تەمەنی 38 ساڵان بووە و پێشتر بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەكان دەستگیر كراوە.
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو هاووڵاتییە چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئەو وڵاتە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا.