هێزەکانی ئۆکراینا درۆنێکی ئێرانییان خستە خوارەوە کە لەلایەن ڕووسیاوە بەکارهاتووە
پەیامی کورد... هێزەکانی ئۆکراینا درۆنێکی ئێرانییان خستە خوارەوە کە لەلایەن ڕووسیاوە بەکارهاتووە
سوپای ئۆکراینا ڕایگەیاند، بۆ یەکەم جار فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی ئێرانیان خستووەتە خوارەوە کە ڕووسیا لە بەرەکانی جەنگدا بەکاری هێناوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ قووڵبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و تاران.
پێشتر لە مانگی تەممووزدا هەواڵگریی ئەمریکا هۆشداری دا کە تاران بەنیازە سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە بۆمبەوە بنێرێت بۆ ڕووسیا بۆ ئەوەی یارمەتی بدات لە شەڕی دژی ئۆکراینا، هەرچەندە سەرەتا ئێران ڕەتی کردەوە، بەڵام بەمدواییە فەرماندەی سوپای پاسداران شانازی کرد بە پڕچەککردنی یەکێک لە زلهێزەکانی جیهان، ئەوەش بەپێی ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس،
وەزارەتی بەرگریی ئۆکراینا وێنەی پاشماوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی بڵاو کردەوە کە لە شێوەی سێگۆشە دەچێت و بە "شاهید" ناسراوە.
ئۆکراینا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەیان لە نزیک کۆبیانسک خستووەتە خوارەوە.