٥٠٠ هەزار ئاوارە و پەنابەری ناو کەمپەکانیش ڤاکسینی کۆرۆنایان پێدەدرێت
پەیامی کورد … ٥٠٠ هەزار ئاوارە و پەنابەری ناو کەمپەکانیش ڤاکسینی کۆرۆنایان پێدەدرێت
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، به‌سه‌دان هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ری نێو كه‌مپه‌كان كه زۆرینه‌یان له هه‌رێمی كوردستانن ڤاكسینی كۆرۆنایان پێده‌درێت.
عه‌لی عه‌باس وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، بڕیاره كۆتایی ئه‌م مانگه ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بگاته عێراق، وله‌گه‌ڵ گه‌یشتنى ٥٠٠ هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ری سوری نێو كه‌مپه‌كان ڤاكسینه‌كه‌یان پێده‌درێت.
وتیشى، له‌ئێستادا ته‌نها دوو كه‌مپ له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ماون كه ژماره‌یان له سێ هه‌زار خیزان تێپه‌ڕ ناكات و زۆرینه‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن و ڤاكسینه‌كه‌ش ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له‌نێو كه‌مپه‌كان نیشته‌جێن و ئه‌وانه ناگرێته‌وه كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ى كه‌مپه‌كانن ،و سه‌باره‌ت به په‌نابه‌رانیش ته‌نها ئه‌و په‌نابه‌ره سوریانه ده‌گرێته‌وه كه له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن.
به‌پێی دوایین ئاماری ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، شه‌ش كه‌مپ له پارێزگای هه‌ولێر و ١٥ كه‌مپ له پارێزگای دهۆك و چوار كه‌مپیش له پارێزگای سلێمانى هه‌یه و ٩٥٦ هه‌زار و ٧٥٩ ئاواره و په‌نابه‌ریان له‌خۆگرتووه .