TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسرور بارزانی: پێویستە دابینکردنی شایستە داراییەکان لەڕێگەی حکومەتی ھەرێمەوە بێت

Arsalan
Editor
📅 28 Şubat 2024 13:39

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند پێویستە دابینکردنی شایستە داراییەکان و بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان لەرێگەی دامەزراوە فەرمیی و دەستوورییەکانی حکومەتی ھەرێمەوە بێت.
 

مەسرور بارزانی لە میانەی مێزگردێکی تایبەتدا لە واشنتۆن رایگەیاند، عێراق دەوڵەتێکی فیدراڵییە و پێویستە ڕێز لە دەستوور و بنەماکانی دیموکراسی و فیدراڵی بگیرێت و وەکو قەوارەیەکی دەستووری و فیدراڵی مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بکرێت.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، خەڵکی کوردستان قوربانییەکی زۆری لەپێناو مافە رەوا و دەستوورییەکانی داوە و ئامادە نییە لە ژێر ھیچ فشارێکدا دەستبەرداری مافەکانی ببێت.

مەسرور بارزانی دەشڵێت، ھەرێمی کوردستان دەیەوێت لەسەر بنەمای دەستوور کێشەکانی لەگەڵ عێراق چارەسەر بکات و گرنگە ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە.

باسی لە پێویستی دابینکردنی شایستە داراییەکان و بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی دامەزراوە فەرمیی و دەستوورییەکانی حکومەتی ھەرێم کرد.

کوردسات نیوز

Paylas: