Kurdistan
سێ کۆڵبەری دیکە لە سنوورەکانی کوردستان بریندار کران
سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی جەماڵ قادری، بورهان وەیسی و حەبیب شیری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری نەوسوود بریندارکران.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی هەنگاو، ڕۆژی هەینی (٢٩ی مارسی ٢٠٢٤)، جەماڵ قادری کۆلبەری خەڵکی مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود بریندار کرا.
بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ناوبراو پشتی بریندار کراوە و بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە گواستراوەتەوە.
هەروەها ئێوارەی چوارشەممە (٢٧ی مارس)، دوو کۆڵبەر بەناوی حەبیب شیری خەڵکی جوانڕۆ و بورهان وەیسی خەڵکی ڕوانسەر، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە سنووری نەوسوود بریندارکران.