TR KU SO
FB X
Kurdistan

چوار کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بریندار کران

Arsalan
Editor
📅 01 Nisan 2024 15:20

چوار کۆڵبەری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەسەر سنووری (تەتە) لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، بریندار کران.

بەپێی زانیارییەکان، (سیروان تاک) خەڵکی سنە، (سامان) خەڵکی شاری مەریوان و دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی (ئەمیر) و (سیامەک)، کە هەردوویان خەڵکی شاری بانەن، لە سنووری (تەتە)ی سەر بە شاری سەوڵاوا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بریندار کران.

دواتر ئەو چوار کۆڵبەرە بەهۆی سەختیی برینەکانییانەوە، گواستراونەتەوە نەخۆشخانە.

Paylas: