TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئێران پزیشكێكی كورد بە دوو ساڵ بەندكردن سزا دەدات

Arsalan
Editor
📅 08 Nisan 2024 16:15

پزیشکێکی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی ڕابردوو، ڕەوانەی بەندیخانە کرا.

بەپێی زانیارییەکان، (دکتۆر بەختیار محەمەدزادە)، هاووڵاتیی خەڵکی شاری دەڕەشاری سەر بە پارێزگای ئیلام، دوای ئەوەی لەلایەن لقی جێبەجێکردنی سزاکان لە ئیلام بانگ کراوە، دەستبەسەریان كردووە و سزای دوو ساڵ بەندكردنیان بەسەردا سەپاندووە و بۆ تێپەڕاندنی سزاكەش، ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کراوە.

رێكخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، ڕۆژی شەممە 6ی4ی2024، دکتۆر بەختیار محەمەدزادە، لە کاتی خۆپیشاندانی ساڵی رابردووی رۆژهەڵاتی کوردستان دوو جار دەستگیر کرا و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای دوو ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێنرا.

Paylas: