Kurdistan
بوومەلەرزەیەك باكووری كوردستانی هەژاند
دوێنێ بەیانی لە پارێزگای مەڵەتی باكووری كوردستان بوومەلەرزەیەك بە گوڕی (4.1) پلەی ڕێختەر ڕوویدا، تائێستا هیچ زانیارییەك لە بارەی زیانەكانی بوومەلەرزەكە بڵاونەكراوەتەوە.
سەرۆكایەتی كارەساتی لە ناكاوو فریاگوزاری توركیا (ئافاد) لە بارەی ڕوودانی بوومەلەرزەیەك لە باكووری كوردستان ئاماژەی بەوەكردووە، بەیانی ئەمڕۆ لە شارۆچكەی (بەتاڵگازی) سەر بە پارێزگای مەڵەت بوومەلەرزەیەك بە گوڕی (4.1) پلەی ڕێختەر ڕوویداوە، هەروەها بوومەلەرزەكە لە قووڵایی حەوت كیلۆمەتر ڕوویداوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، تائێستا هیچ زانیارییەك لە بارەی زیانە گیانی و ماددییەكانی بوومەلەرزەكە بڵاونەكراوەتەوە، هەروەها باس لەوە كراوە كەلە پارێزگاكانی دەوروبەر هەست بە بوومەلەرزەكە كراوەو ترسی لای هاوڵاتیانی ناوچەكە دروست كردوە.