TR KU SO
FB X
Kurdistan

كەسوكاری ئەنفالكراوان چوونە نوگرەسەلمان و داوای هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان دەكەن

Arsalan
Editor
📅 17 Nisan 2024 13:37

ئەمڕۆ چوار شەممە بەشێك لەكەسوكاری ئەنفالكراوان چوونەتە قەڵای نوگرەسەلمان و داوای هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان دەكەن.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە، بەشێك لە كەسوكاری ئەنفالكراوان چوونەتە قەڵای نوگرەسەلمان لە پارێزگای سەماوە و داوای هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان و گەڕاندنەوەی رووفاتی كەسوكارەكانیان دەكەن.

جێگەی باسە، دوێنێ سێشەممە بەشێك لە كەسوكاری ئەنفالكراوان لە گۆڕەپانی تەحریری بەغداد گردبوونەوە و داوای هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان و گەڕاندنەوەی رووفاتەكان و قەربووكردنەوەیان كرد.

Paylas: