Kurdistan
پێنج کەس لە عێراق بە تای خوێنبەربوون گیانیان لە دەستداوە
تاى خوێنبەربوون لە عێراق بڵاوبووەتەوە و 40 حاڵەتى توشبوون و پێنج حاڵەتى گیان لەدەستدان لە پارێزگاکانى بەغدا و چەند پارێزگایەکى دیکە تۆمار کراوە.
وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق ڕایگەیاند، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی زیاتری نەخۆشییەکە لە 15ى نیسانەوە بە بەشدارى 246 تیم هەڵمەتێکى دەرمانڕشتنى لە کێڵگەکانى بەخێوکردنى ئاژەڵ لە 15 پارێزگا دەستپێکردووە، بە تایبەت لە پارێزگاى زیقار کە زۆرترین حاڵەتەکانى تاى خوێنبەربوونى تێدا تۆمارکراوە.
بە پێى ئامارەکانى وەزارەتى کشتوکاڵ، لە ئەمساڵدا 40 حاڵەتى توشبوون و پێنج حاڵەتى گیان لەدەستدان بە تای خوێنبەربوون لە پارێزگاکانى بەغدا، نەینەوا، زیقار و بابل تۆمارکراوە.
لە کاتێکدا، ساڵى ڕابردوو 545 حاڵەتى توشبوون و 70 حاڵەتى گیان لەدەستدان هەبووە.