TR KU SO
FB X
Kurdistan

کوژرانی کۆڵبەریک لە سنووری بانە

Arsalan
Editor
📅 16 Mayıs 2024 16:39

کۆڵبەرێکی  خەڵکی سەقز بە ناوی واحید قادرپوور لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران کوژرا.

 بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە٤ (١٦ی مەی ٢٠٢٤)، لاوێکی کۆڵبەر بە ناوی واحید قادرپوور خەڵکی گوندی "دەرە زیارەت" سەر بە شاری سەقز، لە کاتی کۆڵبەریدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران جێگر لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، بەبێ هۆشداریی پێشوەخت بە چەکی کڵاشینکۆف ئەم کۆڵبەرەیان داوتە بەر دەستڕێژی گوللە و کوشتویانە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندیی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو، واحید قادرپوور دوازدەیەمین کۆڵبەرێکە کە لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە (٢٠٢٤) (لە ماوەی ١٣٧ ڕۆژ بەرامبەر لەگەڵ ٤ مانگ و ١٧ ڕۆژ) لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەکوژرێت.

Paylas: