TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی قەتەڕ کرد

Arsalan
Editor
📅 25 Mayıs 2024 14:42

سەرۆك بارزانی، پێشوازی لە شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی قەتەڕ كرد و ئاماژەی بەوە كرد، کە باشترین ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی گرفت و بنبەست و ئاڵۆزییەکان گرتنەبەری شێوازی دیالۆگ و دوورکەوتنەوەیە لە شەڕ و کاولکاری.

ڕۆژی شەممە 25ی ئایاری 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک بارزانی، پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر کرد کە پێکهاتبوو لە ئەحمەد بن حەسەن ئەلحمادی ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر و بەڕێز سوڵتان بن موبارەک ئەلکوبەیسی باڵیۆزی قەتەر لە عێراق و حوسێن بن علی ئەلفەزالە کونسوڵی گشتیی قەتەر لە هەولێر.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و هەڕەشە و ئاڵنگارییەکانی بەردەم سەقامگیریی ناوچەکە ئاڵۆگۆڕ کرا و سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە باشترین ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی گرفت و بنبەست و ئاڵۆزییەکان گرتنەبەری شێوازی دیالۆگ و دوورکەوتنەوەیە لە شەڕ و کاولکاری.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە گەشەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی قەتەر لە بوارەکانی گەشتیاری و ئابووری و ئاوەدانی کرایەوە.

Paylas: