Kurdistan
تەقینەوەی مین لە قەسری شیرین قوربانی لێ کەوتەوە، قوربانی بوونی پێنج هاووڵاتیی کورد لە ماوەی پێنج ڕۆژدا
بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی سەردەمی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان ئێران و عێراق لە ناوچەی سنووری شاری قەسری شیرین، هاووڵاتییەك بریندار بوو.
بەپێی ڕاپۆرتێکی هەنگاو، لە ماوەی کەمتر لە یەک هەفتەدا لانیکەم پێنج هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی قەسرشیرین، پیرانشار و شنۆ بەهۆی تەقینەوەی مین کوژران و بریندار بوون.
ڕۆژی شەممە ٥ی خەوەڵوەر، بەهۆی تەقینەوەی مین لە نزیک ناوچەی "ئاق داخ" شاری قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان، شۆفێرێکی کامپا لە کاتی دروێنەی بەرهەمی گەنم بریندار بووە.